دەربارەی ئێمە | خشتی ئاشور
داهاتووی بنیاتنەری بەردەوام
لەساڵی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیای خشتی ئاشور دەستیکرد بە ناردنی بەرهەمە خشتییەکانی بەکوالیتی بەرز بۆ بازاڕی کوردستان و عێراق . کارگەکە خاوەنی گەورەترین وێستگەی تاکە هێڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە توانای بەرهەمهێنانی ١٢٠٠ تۆن خشتی هەیە لەڕۆژێکدا.
بەرهەمەکانمان لەنوێترین کارگە و بە پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ بەرهەمهێنانی خشت لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ-هەرێمی کوردستانی عێراق بەرهەمدەهێنرێت. تەواوی کارگەکە بە ئۆتۆماتیی مامەڵە لەگەڵ کەرەستەکان دەکات بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و ڕۆبۆتی تایبەتمەند بۆ گواستنەوەی کەرەستە خاوەکان کە لە ناوچەکە دەردەهێنرێن؛ ڕەچاوی ئەوە کراوە کە کەمترین وزە بەکاربهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی خشت وەک دۆستی ژینگە و لەهەمان کاتدا بە کوالیتیەکی زۆر باش.
لە سەرەتاوە هەوڵمانداوە کە نوێترین تەکنەلۆجیای فەڕەنسی دەستەبەر بکەین بۆ دروست کردنی زیرەکترین جۆری خشت کە پێداویستەکانی ئێستای بازاری پێ پر بکرێتەوە وە لەگەڵ پێشکەوتنی بازاڕدا بتوانین پێداویستە نوێیەکانی بازار بە بەرهەمی نوێ دابین بکەین.
ئامانجمان ئەوەیە کە پێداویستی دیزاینی ئەندازیاران و گەشەپێدەرو بنیاتنەرەکان جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ کات بەرهەمەکانمان بەرەو پێش بچێت لەکاتێکدا هەمیشە پێداویستیەکانی کڕیاری کۆتایی پارێزراو بێت.
هەندێک لە ئەندامانی تیمی کارکردنمان
تیمی کارکردنمان نەوەی دووەمی بنیاتنەری کارگەی خشتن لە کوردستان و عێراقدا کە زیار لە چڵ ساڵ ئەزمونی کارکردنیان هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی خشت و کەرەستەی بینا
خەسرەو ڕەئوف
بەڕێوبەری ڕێپێدراو و هاوبەش
هیوا ڕەئوف
هاوبەش
ڕەوەز ڕەئوف
ڕاوێژکاری ستراتیجی
كارزان فرج
بەڕێوبەری ژمێریاری
سەردار عبدالله
سەرچاوە مرۆییەکان
محمد عبدالله
بەڕێوبەری صيانه
جبار عمر
بەڕێوبەری کڕین
محمد ابوبکر
بەرپرسی پڕۆژەکان
هەژار محمد کامل
پارێزەر
خالد جمعه الاابراهيم
بەڕێوبەری بەرهەمهێنان
اشور بريك
بێستون جمال رشيد
فروشتن
کارکردن لەگەڵ تیمەکەمان
ئێمە دڵنیاین لە ئاستی چالاکی و ئەزموونی هەموو کارمەندەکانمان کاتێک بڕیار دەدەن ببنە بەشێک لەخێزانی دەستیکار لە کارگەکەمان، هەمیشە کەسانێک جێی متمانەمانن کە خۆیان هاندەری خۆیان بن و پەیوەستبن بە ئەرکەکانیانەوە و بەردەوام لە هەوڵی فێربوون و بەرەوپێشچووندا بن لە بوارەکەی خۆیاندا، خشتی ئاشوور هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ هەردوو ڕەگەز بە یەکسانی بەبێ گوێدانە جیاوازی کلتوری و پێشینەیی
سەلامەتی و تەندروستی شوێنی کار لایەنێکی گرنگی ئامانجەکانمانە
پاراستنی ژێنگە و سەلامەتی و تەندروستی ئامانجی سەرەکی کارکردنمانن. ئێمە باوەڕمان وایە کە هەر بەرکەوتنێک و هەر برینداریەک و هەر ڕووداوێک دەتوانرێت ڕێی لێ بگیرێت. کارکردن بە سەلامەتی و بەبەرپرسیاری مەرجی کارکردنە لەلامان.
خشتی ئاشور پاپەندە بە دابین کردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارمەندانی و هەوڵدان بۆ ڕێگری کردن لە ئازاردان و بریندار بوون لە کاتی کارکردندا. تیمی بەڕێوبردنمان بەردەوام بە پرۆسەکانی سەلامەتی دا دەچنەوەوە و چاودێری کارمەندان دەکەن وە بە بەردەوامی ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن لەناو وێستگەکانی کارکردندا.