بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای کلیای فەڕەنسی و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە تەلارسازان و ئەندازیاران و شارەزایانی بواری بیناسازی لە کوردستانی عێڕاق ، خشتی ئاشور چەند سیمینارێکی ڕێک خست بۆ ناساندنی دوایین پێشکەوتنەکانی بواری خشت لە ئەوروپادا و بۆ ناساندی خشتی عازلی ستونی بلۆکی VSI. کلیا ، کۆمپانیایەکی فەڕەنسی کە بنکەی سەرەکی لە بورگاندی فەڕەنسایە، نازناوێکی جیهانی هەیە لە بواری قوڕی خەست و ئۆتۆمەیشن کرۆکی کارکردنیانە. خشتی عازلی ستونی بلۆکی VSI دەتوانێت بە ژینگەیەکی ژیانی ئارام تر و کەمکردنەوەی تێچووی و کاتی دروست کردنی بیناکان و لەهەمان کاتدا بەهۆی کەمتر بەکارهێنانی وزەوە بەرهەمێکی هاوڕێی ژینگەیە. بۆ زانیاری زیاتری کلیک لێرە بکە. خشتی VSI) vertical holes, structural loadbearing, heat insulating); ژمارەیەکی زۆر سوودی هەیە بۆ بواری بیناتنانی دیوارەکان لەوانە:
تەندروست و ئارام
دروست کراو کە قوڕی سروشتی
عەزلی دەنگ و گەرما
نەگەیاندی شێ و گەرمایی
توانای هەڵگرتنی کێشی زۆر وە دروست کردنی تا چوار قات بینا
کەمکردنەوەی تێچووی دروست کردن بەهۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ستیل و و کۆنکرێت و مونە و دەستی کار و کێشی بیناکان
دروست کردنی خێرا چونکە ئەم خشتانە ساف کراون و پێکەوە دەلکێنرێن
خشتەکان بەشێکن لە بەشی ڕاگری بیناکە و کۆنکرێت دەکرێتە ناو خشتەکانەوە
گونجاوە بۆ ناوچەکانی کە مەترسی بوومەلەرزەی هەیە و مەترسی ڕێژەی کۆنکرێتی نیە
کەمکردنەوەی تێچووی ساردکردنەوە و گەرم کردنی بیناکان و خانووەکان بەهۆی عەزلی گەرماوە
زانیاری زیاتر لەم وێنانەی خوارەوەدا دەردەکەون:
ئەمەش چەند وێنەیەکی بەشداری بەشداربووانە لە سیمینارەکاندا:
Comments