top of page

ئەنجامی گەڕان

5 items found for ""

  • خشتی بلۆکی کێش هەڵگر ئێستا بەردەستە لە خشتی ئاشور

    چارەسەرێکی دیواری بینای داهێنەر بە بەکارهێنانی خشت کە ئایندەی شێوازی دیوارەکان دەکات لەکوردستان و عێراقدا بەسوودوەرگرتن لەنوێترین تەکنەلۆژیای فەرەنسی کە تێچووی کەم و ژینگەیەکی ئارام و بینای درێژخایەن . ئەم جۆرە خشتە کە بەکاردێت لە دروست کردنی دیوار یارمەتیت دەدات بۆ پاشەکەوت کردن لەسەر خەرجیەکانی پۆڵا و کۆنکرێت لەبەر توانای هەڵگرتنی کێشی ستونی و گونجاوە بۆ دروست کردنی خانووی سێ قاتی بە ڕەچاو کردنی باری بومەلەرزە و بارە جوڵاوەکانی تری وەک هەوا. ئەم بەرهەمە عەزلی گەرمی و سەرما و دەنگی باشترە هەیە لە بەرهەمە باوەکانی دروست کردنی دیوار لە هەمان کاتدا کێشی کەمترە. ئەم خشتە توانای هەڵگرتنی قورسایی زیاترە لە ٩ نیوتن \ملم٢ دا کە ڕێگەدەدات بە دروست کردنی دیواری کێش هەڵگر . بە هۆی کەمکردنەوەی پایەوە تێچووی هەیکەلی بیناکان کەمدەکاتەوە . تایبەتمەندیەکانی خشتی بلۆکی کێش هەڵگری خشتی ئاشور (200ملم) : کەمترین توانای هەڵگرتنی هەر خشتێک ٩ مێگا پاسکاڵە کە یەکسانە بە ٧٠ تەن کێشی هەڵگرتن بۆ هەر خشتێک خشتی بلۆکی کێش هەڵگر 40٪ سووکترە لە کەرەستەی دیواری ئاسایی وەک بلۆکی کۆنکرێتی کە ڕێگە بە پاشەکەوتێکی گەورە دەدات لەسەر تێچووی پێکهاتەیی بەهۆی کەمکردنەوە لە باری مردووی بیناکان. هەروەها ڕێگە دەدات بە خێراکردنی پرۆسەی دروست کردن و ئاسان کردنی مامەڵە. توانای بەرزی هەڵگرتنی کێش کە گونجاوە بۆ ماڵەکان تا G+1 بە بەبێ پشتگیری پایە وە بەڕەچاو کردنی باری بومەلەرزەیی, باری با و بارودۆخی تری ناوچەکە. قەبارەری خشتەکە ٤٠٠ ملم (درێژی)x ٢٠٠ ملم(پانی) x ٢٠٠ ملم (بەرزی) میکانیزمی پێکەوە بەستنی ئاسۆیی پردی گەرمی لەسەر ڕیزێک خشت بە ئاسۆیی ناهێلێت و پێویستی بە هیچ مونەیەکی چیمەنتۆی زیادکراو نییە بۆ بەستەری ئاسۆیی بۆیە دەبێتە باش کردنی عەزلی گەرما. توانای عەزلی گەرمایی و دەنگی نایاب. ئەمە دەبێتە پاشەکەوت کردنی ڕاستەوخۆ لە وزەی بەکارهاتوو بۆ ئامێرەکانی ساردکردنەوە و گەرم کردنەوە رێژەیەکی کەم لە هەڵمژینی ئاو (کەمتر لە ١٥%) کە مەترسی شێ و درز و گرژ بوونی دیوارەکان کەمدەکاتەوە تووشی هەڵوەرین نابێت بە مەودای دوورودرێژ بە هۆی نەبووی کاربۆنکردن مەوادێکی زۆر تەمەن درێژە و ناسوتێت چونکە لە پرۆسەی دروست کردندا لە سەروو ٩٠٠ پلەی سەدی سوور کراوەتەوە. توانای بەرهەڵستی ئاگری بۆ ٢٤٠ دەقیقە هەیە. بۆ زانیاری زیاتر لە تەکنیکی سەدانی لاپەڕەی بەرهەمەکانمان بکە https://ku.ashurbrick.com/products یان پەیوەندیمان پێوە بکە لە 009647708008000 یان ئیمەیڵمان بۆ بکە لە info@ashurbrick.com

  • مێژووی خشت لە عێراق و میزۆپۆتامیا - گەشتێکی دوور و درێژ لە ئاشورەوە

    خشتی سورەوکراو یەکێکە لە بەهێزترین و تەمەدرێژترن کەرەستەکانی بیناسازی، کە هەندێک جار وەک بەردی دەستکرد ئاماژەی بۆ دەکرێت، لە نزیکی 4000 ساڵ پێش زایین-ەوە بەکار هاتووە. خشتی وشککراو لە بەر خۆر ، مێژوویەکی هەیە کە لە خشتی سورەوکراو دوورودرێژترە، هەروەها پێکهاتەیەکی زیادەی لە بایندەری میکانیکی وەک کا هەیە. [1] "دووبارە بنیاتنانەوەی دیجیتاڵی ئاشبارێپیپال کە پێی دەوترێت کۆشکی باکوور لە نەینەوا کە لەلایەن Learning Sites شێوەیەکی تەواوی دروست کراوەتەوە لە قەڵای کویونجیک. © 2019 Learning Sites, Inc." ئەم خشتە مێژوویانە بە فشار خراونەتە ناو قاڵبەوە و پاشتر لەبەردەم خۆردا وشک کراونەتەوە یان لە ناو کوورەی ئاگریندا سوور کراونەتەوە. قاڵبەکان دەرفەتی ئەوەی داوە کە خشتە بەرهەمهاتووەکان لێک چووبن لە شێواز و قەبارەدا.[2] خشتی برژێندراو ئەم دیوارانەی پێک هێناوە. بەهێزی و بەرزی دیوارەکان زیاد کراون بەوەی خشتەکان بە ئاڕاستەی جیاوازدا دانراون . ئەو خشتانەی لە کورەی ئاگریندا دروست کراون بەهێزترن و ئەو جۆرە خشتانە بۆ دیوارەکانی دەرەوەی ئەم کۆشکە بەکارهاتوون. [3] لە سەدەی نۆیەم بۆ حەوتەمی پێش زایین ، پادشا ئاشوریەکان گەورەترین ئپمراتۆریەتیان دروست کرد لە مێژووی ناوچەکەدا. ناوجەگەی ئیمراتۆریەتی ئاشوریەکان لە ئەملاو ئەولای ڕوباری دیجلە بوو لە میزۆپۆتامیا کە ئێستا باکوری عێراقە. شاری پایتەختی سەرەکی ڕەسەنی ئەم ئیمپراتۆریەتە شاری ئاشور بوو کە ئەم ناوەی لە ناوەڕاستی هەزارەی سێهەمی پێس زاینەوە پێداربوو. لە ماوەی ئیمپراتۆریەتی ئاشوریەکان پایتەخت گوێزرایەوە بۆ شارەکانی کالهو ( نیمرود) و دور شاروکین ( خۆرساباد) و دواتر بۆ گەورەترین پایتەخت کە شاری نەینەوا بوو. خشتی پۆلیکرۆمی شوشە و وێنەی سەر دیوارەکان کۆشکەکانیان قەشەنگتر دەکرد. ئاشوریەکان خشتی قوڕیان وەکو کەرەستەی سەرەکی بینا کردن بەکاردەهێنا بەڵام ڕووکەشی کۆشکەکان زۆر جار بە گەچی سپی سواغ دەدران کە لە ژێر خۆردا دەدرەوشایەوە. پەیکەرەکانی بەردی گەورە کە شێوەی گا و شێری کە سەرەکەی مرۆڤ یان بە باڵدار بوو لە بەردەم دەگای چوونە ژوورەوەی کۆشکەکان دادەنران کە پاسەوانی چوونە ژوورەوەیان دەکرد. [4] خشتی ئاشور شانازی دەکات بە بەرهەمهێنانی خشت لە بێشکەی شارستانییەت و بەکارهێنانی باشترین و تازەترین تەکنەلۆژیای ئەوروپی لە خۆداکردن و پرۆسەکردن بە کەلتورێکی دوور و درێژ لە هونەری کەرەستەکانی بیناسازیدا . Sources: [1] Wikipedia contributors. (2020, June 10). Brick. In Wikipedia, The Free Encyclopedia. Retrieved 10:47, June 14, 2020, from https://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Brick&oldid=961835644 [2] Manufacturing of Brick . (2006). Brick Industry Association. Retrieved from https://www.gobrick.com/docs/default-source/read-research-documents/technicalnotes/9-manufacturing-of-brick.pdf [3] Linsley, A. C. (2017). Brick Making in the Ancient World. Retrieved from https://asa-cwis.blogspot.com/2017/04/brick-making-in-ancient-world.html [4] Assyria Palace Art of Ancient Iraq. (n.d.).The J. Paul Getty Museum. Retrieved from https://www.getty.edu/art/exhibitions/assyria/inner.html

  • خشتی ئاشور ژمارەیەک سیمینار ڕێک دەخات لەسەر دوایین پێشکەوتنەکانی بواری خشت لە ئەوروپادا

    بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای کلیای فەڕەنسی و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە تەلارسازان و ئەندازیاران و شارەزایانی بواری بیناسازی لە کوردستانی عێڕاق ، خشتی ئاشور چەند سیمینارێکی ڕێک خست بۆ ناساندنی دوایین پێشکەوتنەکانی بواری خشت لە ئەوروپادا و بۆ ناساندی خشتی عازلی ستونی بلۆکی VSI. کلیا ، کۆمپانیایەکی فەڕەنسی کە بنکەی سەرەکی لە بورگاندی فەڕەنسایە، نازناوێکی جیهانی هەیە لە بواری قوڕی خەست و ئۆتۆمەیشن کرۆکی کارکردنیانە. خشتی عازلی ستونی بلۆکی VSI دەتوانێت بە ژینگەیەکی ژیانی ئارام تر و کەمکردنەوەی تێچووی و کاتی دروست کردنی بیناکان و لەهەمان کاتدا بەهۆی کەمتر بەکارهێنانی وزەوە بەرهەمێکی هاوڕێی ژینگەیە. بۆ زانیاری زیاتری کلیک لێرە بکە. خشتی VSI) vertical holes, structural loadbearing, heat insulating); ژمارەیەکی زۆر سوودی هەیە بۆ بواری بیناتنانی دیوارەکان لەوانە: تەندروست و ئارام دروست کراو کە قوڕی سروشتی عەزلی دەنگ و گەرما نەگەیاندی شێ و گەرمایی توانای هەڵگرتنی کێشی زۆر وە دروست کردنی تا چوار قات بینا کەمکردنەوەی تێچووی دروست کردن بەهۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ستیل و و کۆنکرێت و مونە و دەستی کار و کێشی بیناکان دروست کردنی خێرا چونکە ئەم خشتانە ساف کراون و پێکەوە دەلکێنرێن خشتەکان بەشێکن لە بەشی ڕاگری بیناکە و کۆنکرێت دەکرێتە ناو خشتەکانەوە گونجاوە بۆ ناوچەکانی کە مەترسی بوومەلەرزەی هەیە و مەترسی ڕێژەی کۆنکرێتی نیە کەمکردنەوەی تێچووی ساردکردنەوە و گەرم کردنی بیناکان و خانووەکان بەهۆی عەزلی گەرماوە زانیاری زیاتر لەم وێنانەی خوارەوەدا دەردەکەون: ئەمەش چەند وێنەیەکی بەشداری بەشداربووانە لە سیمینارەکاندا:

  • خشتی ئاشور کەوتە کارکردن و بەرهەمهێنانی خشتی پێوانەیی عێراقی دەکات

    پاش چەندین ساڵ لە کارکردنی سەخت لەلایەن تیمەکەمان و هەموو هاوکار و پشتیوانەکانمانەوە، خشتی ئاشور بە بەرزترین کوالیتی خشت و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هونەری فەرەنسی دەستی بە بەرهەمهێنانی خشتی پێوانەیی باوی عێراقی کرد. ئەم وێنانە چەند وێنەیەکەی کارگەکەمانە کە لە مانگی شوباتی 2020 گیراون ؛ شوێن : لەنێوان تەکیە - چەمچەماڵ ، هەرێمی کوردستانی عێراق . بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە 009647707800800 یان ئیمەیلی info@ashurbrick.com

  • کونسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا له هەرێمی کوردستان سەردانی خشتی ئاشور دەکات

    خشتی ئاشور خۆشحاڵ بوو بەمیوانداریکردنی کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێز ئۆلیڤیەر دیکۆتیگنیو و وەفدێکی یاوەری کە پێک هاتووبون لە قائیمقامی شارەوانی چەمچەماڵ بەڕێز ڕمک رمک قادر و یاوەری چەندین بەڕێوبەری گشتی چەمچەماڵ. هۆکاری سەرەکی سەردانەکە بۆ پشکنینی ئەو کارانە بوو کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە بە هاوکاری کۆمپانیای خشتی ئاشور کە بنکەی سەرەکی لەسلێمانیە و کۆمپانیای CLEIA SAS کە کۆمپانیایەکی ناوداری ئەندازیاری فەرەنسییە و کار لەسەر سیستەمەکانی خۆکار دەکات لەپیشەسازی خشت و سیرامیک لە سەرتاسەری جیهاندا . هەروەها بەڕێز دیکۆتیگنیس زیانیاری زیاتری لەلایەن تیمی خشتی ئاشور و پسپۆڕانی فەڕەنسی شێوازی کارکردنی کارگەی بۆ ڕوون کرایەوە و چەندین داهێنانی نوێ کە دەکرێت لە بواری بەرهەمهێنانی بیناسازی دا بکرێت کاتێک کارگەکە دەکەوێتە کار و بەرهەمهێنان لە ڕێگای بەرهەمی نوێ و بە ستانداردی ئەوروپی. کونسوڵی گشتی فەرەنسا شازی خۆی لەچۆنیەتی ئەو کارو کارە دەرببڕیت کەئەنجامدراون و گوتی نموونەیەکی سەرکەوتووی هاوبەشی و هاوکاری کورد - فەرەنسی نیشاندا . پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەکە دوپاتکردەوەو گوتی هانی ئەو جۆرە هاوکاریانە دەدات لەنێوان فەرەنساو هاوتا ناوخۆییەکانیان بۆ زیاتر پەرەپێدانی هاوکاری نێوان کەرتی تایبەت . خشتی ئاشور گەورەترین هێڵی بەرهەم خشتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 1200 تۆن خشتی هەیە لە ڕۆژێکدا و لەلایەن شارەزایی ئەندازیاریی فەرەنسییەوە پاڵپشتی تەواوی بۆ کراوە بۆ هێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای نوێ لە دروستکردنی خشتدا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و عێراق . کارگەکە دەکەوێتە نێوان چەمچەماڵ و تەکیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەئێستادا لەبەرهەمهێناندایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خشتی ئاشور و بەرهەمەکانمان پەیوەندیمان پێوە بکەن بە: ژمارە تەلەفۆنی 009647707800800 یان ئیمەیڵی info@ashurbrick.com

bottom of page